پاش پەلاماری داعش
بۆ سەر هەرێمی کوردستان دكتۆرە نەمام لە وڵاتی سویدەوە بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان و
بەتایبەت ئێزیدییەکان گەڕایەوە کوردستان، بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناشەوە لە
نەخۆشخانەیەکی وڵاتی سوید گیانیلەدەستدا.
دکتۆرە نەمام
غەفووری لەساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە و لە هۆزی غەفووریە و خەڵکی قەزای کۆیە بوو، پزیشكی
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چالاكوان و به‌ڕێوەبه‌ری رێكخراوێکی سودیدی بوو بەناوی جۆینت هێڵپ كوردستان، کە بە ئامانجی پشتیوانی و هاوكاریكردنی كوردستان و به تایبه‌ت خه‌ڵكی
شنگال دامه‌زرابوو.
دكتۆر نه‌مام
غه‌فووری گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له نزیكه‌وه ده‌ستیكرد به چاره‌سه‌ركردن و گه‌یاندنی
هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی بۆ ئاواره ئێزدییه‌كان، به تایبه‌تی منداڵان و ژنانی
كه‌مپه‌كان.