کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، رووداوەکە قوربانی لێکەوتەوە.
پەیامنێرمان لەشوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، لەئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و ڕووداوەکەش قوربانی بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاشیگەیاند، رووداوەکە ئاستەنگی هاتووچۆ و قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکە دروست کردووە، بەتایبەت کە ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتیان لەگەشت و سەیران بەرەو ناوشار گەڕانەوە.
ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە...