وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی رابردوودا ئاشکراکرد

عێراق 04/04/2021

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەکرا و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئازار ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی نیسان، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند:" بەگوێرەی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، لە مانگی ئازاردا ٩١ ملیۆن و ٣١١ هەزار و ٩٢٩ بەرملی نەوت هەناردەکراوە، کە داهاتەکەی پێنج ملیار و ٧٨٢ ملیۆن و ٧١١ هەزار دۆلاربووە".

ئەوەشهاتووە بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بریتی بووە لە ٨٨ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ١٨٤ بەرمیل نەوت، هەروەها نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک گەیشتوەتە ٣ ملیۆن ٧١ هەزار و ٧٤٥ بەرمیل نەوت".

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند:" تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە دوو ملیۆن و ٩٤٥ هەزار بەرمیک نەوت بووە لە کاتێکدا تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٦٣،٣٩٢ دۆلار بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا