شازادە حەمزە کوڕی حسێن: پابەندی فەرمانەکان نابم

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 05/04/2021

Alternate Text

شازادە حەمزە کوڕی حسێن، جێنشینی پێشووی ئەردەن لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاندووە، پابەندی فەرمانەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپا نابێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، شازادە حەمزە کوڕی حسێن، جێنشینی پێشووی ئەردەن لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە بەشێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە رایگەیاندووە:" بە دڵنییایەوە پابەندی ئەو فەرمانانە نابم کە پێم دەڵین نابێت بڕۆیتە دەرەوە و تویت بکەیت و پەیوەندی بەخەڵکی دیکەوە بپچڕێنیت، تەنها رێگە دەدەن کەسوکارەکەم ببینم ".

ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویکردووەتەوە:" شازادە حەمزە لە رێگەی یەکێک لە کەسە نزیکەکانییەوە ئەو تۆمارە دەنگییەی بەسەر ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەدا دابەشکردووە ".

پێشتر شازادە حەمزە لە رێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکردبوو :" لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەوە لە ژێر مانەوەی زۆرەملێدام و سەرجەم ئەندامانی تیمە تایبەتەکەمیشیان لێ دوورخستوومەتەوە ".

رۆژی شەممەی رابردوو سوپای ئەردەن بڵاویکردبووەوە:" ئاگادارییەکی لەبارەی هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ئەردەن ئاڕاستەی شازادە حەمزە، ژڕبرای شا عەبدوڵا پاشای ولاتەکە کردبوو ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا