پوتین یاسایەکی واژوو کرد کە لەرێگەیەوە دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٦ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە

جیهان 05/04/2021

Alternate Text

ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە رێگەی یاسایەکەوە کە پەسەندی کردووە، دەتوانێت بۆ دوو خولی دیکە لە پۆستی سەرۆکی وڵاتەکەدا بمێنێتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەرە روسیەکان، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دواین هەنگاوی نا بۆ واژووکردنی یاسایەکان کە رێگەی پێدەدات بۆ دوو خولی دیکە واتە تا ساڵی ٢٠٣٦ لە پۆستی سەرۆکی روسیادا بمێنێتەوە، ئەویش لە ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی.

پوتین تەمەنی ٦٨ ساڵە و بۆ ماوەی دوو خول لە پۆستی سەرۆکی روسیادا بووە، یەکێکە لە سەرۆکە بەتواناکانی وڵاتەکە و پێشتر لە دووجاردا گۆڕانکاری لە دەستووری روسیادا کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا