وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و دەوامی خوێندنگاکان هاتەدەنگ

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە کاتی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆدا تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی نیسان، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند:" تاوەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە  ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە:" تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو  بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاردا کە لە نێوان ٨ بۆ ١٢ی نیسان قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم لە کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارە بۆ ٦:٠٠ی بەیانی بسەپێندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا