ئەو خواردنانەی وات لێدەکەن هەست بە ئاسوودەیی بکەی

تەندروستی 10/04/2021

Alternate Text

توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە بەشێک لە خواردنەکان رۆڵیان دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی سیرۆتین لەلەش و هەستکردن بە ئاسوودەیی، بە تایبەت ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ترشی تربتۆفان.

ماڵپەڕی "بزنس ئینسایدەر"ی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە:" ئەو کەسانەی بەدەست خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەناڵێنن، کێشەیان لەکەمی رێژەی ترشی تربتۆفان هەیە، لە رێگەی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بەو ترشییەشەوە دەتوانن ئەو گرفتە چارەسەر بکەن ".

گرنگترین ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی هەستکردن بە ئاسوودەیی بریتین لەمانە:

١-ماسی سەلەموون

لەگەڵ ئەوەی گۆشتی ماسی بە سەرچاوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی ترشی تربتۆفان، هاوکات ماسی سەلەموون دەوڵەمەندە بە ترشییە چەورەکان و ئۆمیگا ٣ و ڤیتامین D.

٢-توو

خواردنی توو بە سەرچاوەیەکی باش دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی تربتۆفان، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە رووەکین.

٣-هێلکە

هێلکە دەوڵەمەندە بە تربتۆفان و بڕێکی زۆر لە ڤیتامین A و B12 و سیلینیۆم لەخۆدەگرێت، زەردێنەکەشی بڕێکی زۆری ماددەی کۆلینی تێدایە، کە پێکهاتەیەکی خۆراکی گرنگە بۆ ئەو ژنانەی دووگیانن.

٤- بەرهەمە شیرەمەنییەکان

دەکرێت لە رێگەی بەرهەمە شیرمەنییەکان بڕێکی باش لە تربتۆفان بەدەستبهێنین، هاوکات سەرچاوەیەکی گرنگیشە بۆ بەدەستهێنانی کالیسیۆم و ڤیتامینەکانی A و Dو E.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا