سەنتەری نیشتیمانی راوێژکاری سعودیە بۆ ئاسایشی
سایبەر ئاگادارییەکی مەترسیداری لەبارەی ئەپی واتسەپ بڵاوکردەوە و جەختی لە گرنگی
نوێکردنەوەی پرۆگرامەکە کردەوە.
سەنتەری نیشتیمانی راوێژکاری سعودی بۆ ئاسایشی سایبەر
لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە:" پێویستە نوێکردنەوە ئەمنییەکانی ئەپی
وەتسەپ دابگیرێت، لەبەر ئەوەی کێشەی دزەپێکردنی زانیاری و تایبەتمەندی چارەسەر
دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەگەر پرۆگرامەکە
نوێنەکرێتەوە، ئامێرەکە و زانیارییە تایبەتەکانی بەکارهێنەرەکە لەلایەن چەتە
ئەلیکترۆنییەکانەوە بە ئامانج دەکرێت ".