مژدەیەک بۆ هەوادارانی یارییەکانی "پلەیستەیشن"

تەکنەلۆژیا 13/04/2021

Alternate Text

کۆمپانیای "سۆنی" ژاپۆنی ئاشکرایکرد، یارییەکانی "پلەیستەیشن" بۆ ئامێرە زیرەکەکان زیاد دەکات.

ماڵپەڕی "ئینگادجێت"ی ئەلکترۆنی بڵاویکردووەتەوە:" کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی لەپلانیدایە یارییەکانی پلەیستەیشن بۆ ئامێرە زیرەکانیش زیاد بکات، لەو پێناوەشدا کۆمپانیاکە بەڕێوەبەرێکی جێبەجێکاری لە بەشی پلەیستەیشن دیاریکردووە".

هەرچەندە ماوەی جێبەجێکردنی ئەو پلانە لەلایەن کۆمپانیای سۆنییەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو کارە ماوەی سێ تا پێنج ساڵ بخایەنێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا