لە رووداوی پێکدادان لە نێوان پاسێک و تانکەرێکدا لە میسر، ٢٠ کەس کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە میسرییەکان، رووداوەکە لەسەر رێگەی ئەسیوت روویداوە،ئەویش بەهۆی پێکدادان لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی.
ئاژانسەکان راشیانگەیاندووە کە بۆ گواستنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیان ٢٥ ئۆتۆمبێلی ئامبولانس رەوانەی شوێنەکە کراون، کە سەرجەمی قوربانییەکان ٢٣ کەس بووە کە ٢٠ کەس کوژراون و سێی دیکەش بە سەختی برینداربوون.