توێژینەوەیەکی زانستی ئەو نەخۆشییانەی ئاشکراکردووە کە مرۆڤ دەتوانێت بە
رۆژووگرتن رێگرییان لێبکات.
پێگەی" ئێکسپرێس" توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە
بەوەدەکات:" رۆژووگرتن رێژەی کالۆری لە جەستەدا رێکدەخات کە هۆکارێکی باشە بۆ
رێگریکردن لە زیادبوونی کێشی لەش".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" رۆژوو گرتن دەبێتە رێگر لە توشبوون بە
نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ، توشنەبوون بە
هەموو ئەم نەخۆشیانەش هۆکارە بۆ دواخستنی پیربوون".