وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، دوور نییە لە وڵاتەکەدا جۆری نوێی کۆرۆنا سەرهەڵنەدا.
حسێن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە:" ئامارە نوێیەکان ئاشکرای دەکەن کە رۆژانە سەروو هەشت هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆماردەکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی زۆر کێشە بۆ سیستەمی تەندروستی لە عێراقدا کە یەکێک لەوانە سەرهەڵدانی جۆری نوێی ڤایرۆسەکە و ئەگەرێک هەیە عێراق بێیتە کانگای ئەو جۆرە نوێیانە".
وتیشی:" هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە رێککارە تەندرووستییەکان، ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق خاوەنی ژێرخانی بەهێزی تەندروستییە بەڵام نیگەرانین لەوەی دۆخەکە هێندە ئاڵۆزبێت کە نەخۆشخانەکانی توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیکەیان نەبێت".