روسیا کونسوڵی ئۆکرانیای دەستگیرکرد

جیهان 17/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی روسیا رایگەیاند، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و وەرگرتنی زانیاری کونسوڵی ئۆکرانیایان لەو وڵاتە دەسگیرکردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسان دەزگای ئاسایشی روسیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" کونسوڵی ئۆکرانیا لە شاری سانت پێترسبۆرگ و لە کاتی وەرگرتنی زانیاری و سیخوڕیکردن دەستگیرکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشتریش ئەو کونسوڵە ئۆکرانییە چەندین چالاکی لە دژی روسیا ئەنجامداوە و بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتی رەفتار لەگەڵ ئەو کونسوڵە بیانییەدا دەکەین".
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان گەر کونسوڵەکان  لەو وڵاتەی کاری تێدا دەکەن یاسایان پێشێل کرد، مانەوەیان لەو وڵاتەی تێیدان قبوڵکراونییە و دەبێت رێککاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا