پیاز بە یەکێکە لەو خواردنانە دادەنرێت کە
لە چێشتخانەی هەموو ماڵێکدا بوونی هەیە و تامێکی خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت، بەڵام
زۆربەی کات لەکاتی وردکردنیدا دووچاری فرمێسکڕشتن و ئازاری چاو دەبینەوە.
گۆڤاری "لها"ی تایبەت بە خانمان
بڵاویکردووەتەوە:" زۆربەی خانمان بۆ ئەوەی لەو گرفتە رزگاریان بێت، پێش ئەوەی
پیازەکە ورد بکەن لە ناو ئاو دەیخوسێنن، بەڵام رێگەیەکی دیکە هەیە کە کاریگەری
زیاترە و باشتر وایە بۆ ماوەیەکی کەم پیازەکە لە نێو ساردکەرەوە دابنرێت، لەبەر
ئەوەی بەستان دەرچوونی ئەو مەوادە کیمیاوییەی نێو پیازەکە دوادەخات کە دەبێتە هۆی
فرمێسکڕشتن و سووتاندنەوەی چاوەکان ".