سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس وازی لە پۆستەکەی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هێنا

وەرزش 19/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

ئاندریا ئانێلی، سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس وازی لە پۆستی ئەندامێتی لە لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هێنا و پۆستێکی نوێ وەردەگرێت.

وازهێنانی ئانێلی لە پۆستی ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری "یویڤا" پاش راگەیاندنی ١٢ یانەی ئەوروپی بوو لەسەر پێکهێنانی خولێکی نوێی تۆپی پێ بە ناوی "خولی سوپەری ئەوروپی"، بڕیاریشە ئانێلی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی ئەو خولە نوێیە وەربگرێت.

لەگەڵ راگەیاندنی ئەو خولە نوێیە، هەریەکە لە یەکێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا" و یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یویڤا" نیگەرانی خۆیان لەو هەنگاوە دەربڕی و ئەنجامدانی خولەکەیان رەتکردەوە.

یانەکانی دامەزرێنەری خولی سوپەری ئەوروپی بریتین لە: میلان (ئیتاڵیا)، ئاڕسناڵ ( ئینگلترا )، ئاتلەتیکۆ مەدرید ( ئیسپانیا )، چێڵسی (ئینگلترا)،  بەرشەلۆنە (ئیسپانیا)، ئەنتەر میلان ( ئیتاڵیا)، یۆڤانتۆس (ئیتاڵیا)، مانچێستەر سیتی (ئینگلترا)، مانچێستەر یونایتد (ئینگلترا)، ریاڵ مەدرید (ئیسپانیا)، تۆتنهام (ئینگلترا).

Alternate Text

دوایین هەواڵ

شۆفان لە 12 جۆری شێرپەنجە دەمانپارێزێت

تەندروستی 7 خولەک پێش ئێستا

دانەغاز: داهاتمان کەمیکردووە

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا