دوای ئەوەی شەوی رابردوو، قەرەباڵغی لەبەردەم نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی دروستبوو، گومان لای بەشێک لە هاوڵاتیان دروستبوو و دواتر هۆکارەکەی ئاشکراکرا.
لیژنەى هەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:"سەرەخۆشی لە شێخ خالید ئەلکەعبى ئەمیرى هۆزەکانى بەنى کەعب دەکەین، بەهۆى کۆچى دوایی کوڕە گەورەکەیەوە".
کوڕی ئەو سەرۆک هۆزە عەرەبە، شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی کۆچی دواییکرد و بەهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم نەخۆشخانەکە دروستبوو.