چەند جۆرە میوە و سەوزەیەک بەرگری لەش زیاد دەکەن

تەندروستی 17/07/2021

Alternate Text

پسپۆڕێکی خۆراکی رووسی چەند  جۆرە سەوزە و میوەیەک ئاشکرا دەکات کە رۆڵێکی باشیان دەبێت بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.

"کشمشی رەش باشترین خۆراکە بۆ وەرزی هاوین"

ئالێکساندەر میرۆشنیکۆف، پسپۆڕی خۆراکی رووسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "مۆسکۆ ٢٤" رایگەیاندووە:" ئەو خواردن و سەوزەواتانەی ڤیتامین Cیان تێدایە گرنگییەکی زۆریان بۆ بەرهەمهێنانی ئینترۆفیرۆن و خانەکانی بەرگری لەش دەبێت، بەوەش کشمشی رەش باشترین خۆراکە بۆ وەرزی هاوین و هەر ١٠٠ گرام لەو کشمشە ٢٢٪ی پێویستی رۆژانەی ئەو ڤیتامینەی تێدایە".

"بڕێکی زۆری ڤیتامین A لە نێو رێحانەدا هەیە"

ئاماژەی بەوەشکردووە:" ڤیتامین A پێویستییەکی دیکەی لەشە بۆ بەهێزبوونی کۆئەندامی بەرگری، کە ئەویش بڕێکی زۆری لە نێو رێحانەدا هەیە و باشتر وایە رۆژانە سێ تا چوار گەڵای ریحانە بخورێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" خواردنی کاهوو یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەربازبوون لە دڵەڕاوکێ، لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆری ڤیتامین B تێدایە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا