پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ( محەمەد حەلبوسی )یان وەک
سەرۆکی پەرلەمانی خولی پێنجەمی عێراق هەڵبژارد.
محەمەد حەلبوسی ناوی تەواوی ( محەمەد رێکان حدید
حەلبوسی)یە و لەساڵی ١٩٨١ لە پارێزگای ئەنباری سەر بە وڵاتی عێراق لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری
مەدەنیدا، هەروەها سەرۆکی حزبی (تەقەدوم)ە و پێشتریش لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی پەرلەمانەکە بووە.
