بابەتە سەرەکییەکە: ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانی بۆ مۆبایل.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی
راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: کۆمپانیاکە بە هاوبەشی
کۆمپانیای ڤۆدافۆن، وەزارەتی پەیوەندییەکان، دەزگای خانەنشینی نیشتمانی و بانکی TBI دادەمەزرێت.
چی تر: وەزیری
پەیوەندییەکان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی مۆڵەتی نیشتمانی مۆبایل دەکات و رەزامەندیش
دراوە لەسەر کارپێکردنی مۆڵەتی نیشتمانی بە تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم.