وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: خێرایی ئینتەرنێتمان بە رێژەی ٪١٠٠ زیادکردووە

کوردستان 10/07/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی دەستبەکاربوونیاندا توانیویانە نرخی ئینتەرنێت بە رێژەی ٪٢٠ کەمبکەنەوە و خێراییەکەشی بە رێژەی ٪١٠٠ زیادبکەن.

 ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کار و چالاکییەکانیان لە ماوەی سێ ساڵی دەستبەکاربوونی  وەزارەتەکەیان ئاماژەی بەوەکرد:" لە ماوەی سێ ساڵی دەستبەکاربوونمان چەندین پرۆژەمان ئەنجامداوە، لەوانەش خێراترکردنی ئینتەرنێت بە رێژەی ٪١٠٠ و کەمکردنەوەی نرخەکەی بە رێژەی ٪٢٠، نۆژەنکردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر، هەروەها نۆژەنکردنەوەی رێگای شەقامی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی".

حەوت کۆمپانیا بەهۆی سەرپێچێکردنەوە دراونەتە دادگا

ئەوەشی خستەڕوو:" لە ماوەی سێ ساڵدا، توانیومانە حەوت کۆمپانیا بەهۆی سەرپێچێکردنەوە بدەینە دادگا و لە سەرجەم دۆسییەکانیشدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، هەروەها توانیومانە مانگانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دینا بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم بگەڕێنینەوە بە پێداچوونەوە بە گرێبەستەکاندا".
راشیگەیاند:" لە درێژەی کار و چالاکییەکانماندا وەک وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، توانیومانە لۆگۆ بۆ ٢٠ هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسی دابینبکەین و لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروستکردنی پاکێجێکی ئینتەرنێت خێزانین بۆ ئەوەی هەموو سایتێک نەکرێتەوە لە ناو خێزانەکاندا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا