بەهای دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی

ئابوری 19/11/2023

Alternate Text

بەراورد بە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی نزیکەی 500 دینار دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بڕی 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهایکەی بۆ 158 هەزار و 500 دینار بەرزبووەوە.

ماوەی چەند مانگێکە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و بەردەوام بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.

سەرباری ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق چەندین بڕیاری لە پێناو دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەرکردووە، بەڵام تاکو ئێستا بەهاکەی دابەزینێکی بەرچاوی بە خۆیەوە نەبینوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا