بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک
وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا محەممەد عەلی ئەللامی بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
لە شوێنی حەیدەر حەنون دابنرێت.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: محەممەد
شیاع سوودانی، بڕیاریدا محەممەد عەلی ئەللامی وەک سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دابنرێت،
پاش بەخشینی حەیدەر حەنون سەرۆکی پێشووی دەستەکە.
ئەمەش هەیە: ئەنجوومەنی وەزیران لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەنگی بە
دەستنیشانکردنی حەیدەر حەنوون، وەک راوێژکاری تایبەت لە وەزارەتی داد داوە،
هەروەها راسپاردەیەکیشی پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە بۆ دەنگدان لەسەری.
زیاتر: لە بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە: سودانی،
هەوڵەکانی حەیدەر حەنونی بەرز نرخاندووە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە درێژایی
خولی پێشووی وەک سەرۆکی دەستەکە، جەختی لەوەشکردوەتەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کاری
لە پێشینەی حکوومەتە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ سەرۆکی نوێی دەستەی دەستپاکی خواست .