بابەتە سەرەکییەکە: سبەی پێنجشەممە، ئەنجومەنی
سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کێ وتی: سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان رایگەیاند: کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە
بەڕێوەدەچێت.
زیاتر: لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا ئەنجامی
هەڵبژاردن و قۆناغەکانی دوای پڕۆسەکە تاوتوێ دەکرێن.
بیرخستنەوە: دوێنێ سێشەممە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی
یەکێتی بە سەرۆکایەتی حزبەکە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
تاوتوێ کران.