رووداوێكی هاتوچۆ لە بەسڕە گیانلەدەستدانی 14 كەسی لێكەوتەوە

عێراق 21/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی بەسڕە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێگای نێوان سەفوان-ئوم قەسر رووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەجۆری ترێلە و مینی پاسێكدا روویداو بەهۆیەوە دەیانكەس بوونە قوربانی. 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی بەسڕە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" رووداوەكە بەهۆی تیژڕۆیی و لەدەستدانی كۆنتڕۆڵەوە روویداوە و تێیدا، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەكە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە مینی پاسەكەدا و لەئەنجامیشدا سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیانلەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو كەسانە 10 كەسیان پیشەیان مامۆستایە، هەشت كەسیان لە رەگەزی مێ و دو كەسەكەی دیكەش رەگەزی نێرن، هەروەها سێ كەسیشیان منداڵن لەگەڵ شۆفێری مینی پاسەكەدا پێكەوە لەكاتی روداوەكەدا گیانیانلەدەستداوە".
روونیشیكردووەتەوە:" لە ئێستا تەرمی سەرجەم قوربانییەكان رەوانەی پزیشكی دادوەریكراوە و پاش رێكارە یاساییەكان رادەستی خانەوادەكانیان دەكرێنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا