بابەتە سەرەکیەکە: دادگای تاوانەکانی مووسڵ سزای شەش مانگ زیندانی بۆ
بەڕێوەبەری شارەوانیی موسڵ دەرکرد.
کێ وتی: میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە
بڵاویانکردەوە: دادگای تاوانەکانی مووسڵ، سزای شەش مانگ زیندانی و سزای داراییی بۆ
عەبدولستار ئەلحەبوو، بەرێوەبەری شارەوانیی موسڵ دەرکردووە.
زیاتر: بڕیارەکە بە تۆمەتی پێشێلکاریی کارگێڕی بووە کە لەلایەن ناوبراوەوە
ئەنجامدراوە، بەتایبەت سەبارەت بە کارەکەی و بەکرێدانی دوکانەکانی لە دەرەوەی رێکارەکان.