بابەتە سەرەکییەکە: محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند چاودێریی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەین.
لێدوانی فەرمی: محەمەد حەسان کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان زۆر پێویستە و داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، داواشدەکەین ھەڵبژاردن بە ئازادی و دادپەروەرانە بەرێوەبچێت.
زیاتر: هەروەها وتی لەگەڵ ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بە وردی چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین و هاوکاریی کۆمیسیۆنیش دەکەین.