بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هەمیشە سیمبولی خەبات بووە

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی شەهیدی حزبەکەیەوە بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ بە خۆشەویستی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانی یەكێتی دەكەینەوە و دروود و سڵاو بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە سیمبولی خەبات و تێكۆشان بووە لەپێناو كوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، مێژووەكەمان هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، كە هەموو رۆژەكانی ساڵ رۆژی تێكۆشان، فیداكاری و شەهیدبەخشینە لەپێناو خاكەكەمان و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەكی رابردوو، سەروەرییەكی حزبی شەهیدانی تێدا تۆماركراوە".
باسی لەوەشکرد:" ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەكی و خۆڕاگریی كەسوكاری شەهیدانمان لەبیرنەكردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین كە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەكانیان، یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین و ئێمەش خزمەتكاریان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا