کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمار کراوەکانى دوێنێ.

ئەمەش هەیە: سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و  پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرمی لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 27 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 8 پلەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا