كەمێك بەر لە ئێستا بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی یەكێتی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژی یادی شەهیدانی یەكێتییە و بە بەشداری قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال و كۆمەڵێك بەرپرسی باڵای یەكێتی و لایەنەكانی دیكە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدانی یەكێتی بەڕێوەدەچێت.
لە چەندین شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە بەشداری بەرپرسانی یەكێتی یادی شەهیدانی یەكێتی بەرز راگیرا و لە ئێستاشدا لە شاری سلێمانی رێورەسمێك بەڕێوەدەچێت و چەند پانێڵک لەو بارەیەوە ئەنجامدەدەرێت.