توێژینەوەیەك پەوەندییە ئەرێنییەكانی نێوان موزیك و مێشك دەخاتەڕوو

تەندروستی 05/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بە توێژینەوەیەك زانایان كەمكردنەوەی كاریگەرییەكان و دواخستنی ماوەی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر بەهۆی موزیكەوە ئاشكرا دەكەن.

 تیمێك لە زانایان بە سەرۆكایەتی زانایانی زانكۆی ئێكستر لە بەڕیتانیا، داتای هەزار و 107 كەس كە تەمەنیان لە 40 ساڵ بەرەو سەرەوەیە شیكردووەتەوە كە تووشی نەخۆشی لەبیر چوونەوە بوون، هەستان بە لێكدانەوەی ئەو پەیوەندییەی لە نێوان ئاگای ئەوان و پێشخانی موزیك و ئاوازدا هەیانە، سەرەڕای ئەوەی بەشێكیان تەنانەت موزیكژەنیش نەبوون. 

شكارییەكە بریتیی بوو لە لێكدانەوەی هزری و چالاكی مێشك لەگەڵ توانستی لێدان و گوێبیستن لە ئامێرەكانی موزیك و پێكبەستنەوەی یادەوەرییەكان لەگەڵ ئەو ئاواز و گۆرانیانەدا، سەرەنجام ئەوە ئاشكرا بوو سەرەڕای ئەوەی كە كاریگەرییەكان زۆر بە هێز نین، بەڵام شتێكی مەعقولە كە ژەنینی ئامێرێكی مۆسیقا یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی مێشك لە دۆخێكی باشدا بمێنێتەوە.

ئەمەش بەشێوەیەكی گشتی دەیسەلمێنێت كە ئاوازەكان و موزیك كاریگەرییەكی ئەرێنیان لەسەر مێشك هەیە و دەكرێت وەك هۆكارێكی چارەسەریش لێی بڕواندرێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

بۆ چی ڤیتامین Dـی گرنگە؟

تەندروستی 20 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا