لە نزیک تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و
بەوهۆیەشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
پشتیوان عابد جێگری بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە BMC راگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارهەڵگرێک لە نزیک تونێلی
دەربەندیخان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەوهۆیەوە وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس
گیانیان لەدەستداوە کە شۆفێر و سەرنشینێک بوون، هەروەها تاوەکو
ئێستا نەتوانراوە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەربهێندرێت و تیمەکانی
بەرگری شارستانی سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکەن".
شایەنی باسە چەند رۆژێک
پێش ئێستاش، لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان
ئۆتۆمبێلێک و تەنکەرێکدا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش
بریندار بوون.