وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتو: مانگرتنمان بەردەوامە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی خێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوی کرد.

لێدوانی فەرمی: عوسمان گوڵپی وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چاوەڕێمان دەکرد زوتر بێت و سەردانی خێمەی مامۆستایان بکات، ئامانجی سەردانەکەشی دڵنیابونەوەی بوە لە تەندروستی مامۆستایانی مانگرتو و رونکردنەوەی دۆخەکە بوە، هاتنی ناوبراو بەرز دەنرخێنین.

زیاتر: گفتوگۆیەکی راشکاوانە لەنێوان سەرۆکی یەکێتی و مامۆستایان بەڕێوەچو، مانگرتوەکان قسەی دڵی خۆیان و رەخنەکانیان گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی داوای شکاندنی مانگرتنی نەکردوە.

چی تر: مامۆستایان سورن لەسەر بەردەوام بون لەسەر مانگرتن، تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ شکاندنى و مانگرتنمان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا