بابەتە سەرەکیەکە: ئێرلەندا
داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، دژی هەنگاوی ئیسرائیل بۆ رێگریکردن لە
کارکردنی دەزگای فریاگوزاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە
غەززە بوەستێتەوە.
کێ وتی: ئاژانسی PA Mediaـی
بەریتانی بڵاویکردەوە: هەردوو سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا سیمۆن هاریس و جێگری
سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا مایکل مارتن ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بەو
هەڵمەتە سنووردارکردنەی کە ئیسرائیل دژی UNRWA ئەنجامیداوە.
ئەمەش هەیە: نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە بڕیارەکە،
لە رووی پاراستنی دەزگاکە بۆ یارمەتیی ئەوانەی لە غەززە گیریان خواردووە و دەڵێن:
بڕیارەکەی ئیسرائیل کارەساتبار و شەرمەزارییە.
زیاتر: هەروەها حکومەتی ئێرلەندا
بەیاننامەیەکی هاوبەشی لەگەڵ ئیسپانیا، نەرویج و سلۆڤینیا بڵاوکردەوە و ئیدانەی
بریارەکەی کنێستێتی ئیسرائیلی کرد کە UNRWA لە
چالاکییەکانی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکراون قەدەغە دەکات.