بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی برادۆست تەقینەوەیەک بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا روویداو و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان، ئیسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان رایگەیاندووە:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڕێک TNTبە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا بە سەختی برینداربووە".
ئاشکراشیکردووە:" هاوڵاتییەکە دانیشتووی گوندی سۆریایی سەر بە ناحیەی بجیلە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە رووی لە شوێنێک کردوو بە ناوی کوچی هاجەری لە برادۆست".
لە ئێستادا هاوڵاتییەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر کراوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.