بابەتە سەرەکیەکە: ئەنتۆنی رۆدیگێری ئەڵمانی و
بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، پێکانەکەی بەرەوپێشچونی
بەخۆیەوە بینیوە چاوەڕوان دەکرێت زوتر بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
سەرچاوە:
رۆژنامەی ASـی ئیسپانی بڵاویکردەوە: بارودۆخی
پێکانەکەی رۆدیگێر بەرەوپێشچونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، خێراتر لەکاتی دیاریکراودا
کارلێکی لەگەڵ چارەسەرەکاندا کردوە و چاوەڕوان دەکرێت زوتر لە وادەی دیاریکراو
بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
زیاتر:
ئەگەر هەیە رۆدیگێر بۆ چەند خولەکێک بەشداری یاریی گەڕانەوەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی
بکات، کە چوارشەممەی داهاتو بەڕێوەدەچێت.