هاڤێرتز بەهۆی پێکانەوە تا کۆتای وەرز لە یاریکردن دادەبڕێت

وەرزش 12/02/2025

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کای هاڤێرتزی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ئارسیناڵ بەهۆی پێکانەوە لە یاریەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی دادەبڕێت.

سەرچاوە: تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە: لە مەشقەکانی دوێنێ سێشەممەی یانەکەیدا، ئەژنۆی یاریزانە ئەڵمانیەکە توشی هەوکردن بوە و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت.

زیاتر: تاوەکو ئێستا تیمی پزیشکی یانە لەندەنییەکە بڕیاری یەکلاییکەرەوەی لەسەر پێکانی یاریزانەکە نەداوە و دیارنییە، نەشتەرگەری بۆ دەکرێت یاخود چارەسەری سروشتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا