یانەیەکی دیکە کشانەوەی خۆی لە سوپەر لیگ راگەیاند

وەرزش 21/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

پاش كشانەوەی هەریەکە لە یانەکانی ئەنتەر میلان و یانە ئینگلیزییەکان و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیش کشانەوەی خۆی لە خولی تۆپی پێی سوپەر لیگی ئەوروپی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی نیسان، یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە بەیاننامەیەکیدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند:" بەئامانجی پێشکەشکردنی باشترین پێشبڕکێی ئەوروپی بۆ هاندەرانی تۆپی پێی لەسەرئاستی جیهان و لەبەرژەوەندی یانە و هاندەرانمان، بە نییەتێکی راستگۆیانەوە داوەتی بەشداریکردنمان لە خولی سوپەر لیگی ئەوروپی قبوڵکرد، بەڵام دەبێت میلان ببێتە سەکۆیەک بۆ گەیاندنی دەنگی ئەو کەسانەی ئەو وەرزشەیان خۆشدەوێت ".

پێشتریش هەریەکە لە ئەنتەر میلان، ئاتلەتیکۆ مەدرید، چێڵسی، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یوناتید، لیڤەرپوول، ئاڕسناڵ و تۆتنهام لە خولە نوێیەکە کشانەوە، بەوەش پاش تەنها دوو رۆژ لە پێکهێنانی خولی سوپەر لیگی ئەوروپی، پرۆژەکە راگیرا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا