پێش چەند کاتژمێرێک لە رووبەڕووبوونەوەی خیتافی، یانەی
بەرشەلۆنە پێکانی عوسمان وێمبڵی یاریزانی یانەکەی راگەیاند و بەهۆیەوە بەشداری لە
یاری ئەمشەوی یانەکە بەرامبەر بە خیتافی ناکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی نیسان، یانەی بەرشەلۆنەی
کەتەلۆنی لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند:" بەهۆی ئازار لە رانی، عوسمان وێمبڵی
لە یاری ئەمشەو بەرامبەر بە خیتافی بەشداری ناکات و ماوەی دوورکەوتنەوەشی لە یارییەکان
بە بەندە بە ماوەی چاکبوونەوەی ".
بڕیارە ئەمشەو هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و
خیتافی لە میانی گەڕی ٣١ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یەکتر یاری بکەن .