گۆڵپارێزێک گیانیلەدەستدا

وەرزش 24/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەری یانەی نەوتی عێراقی رایگەیاند، شەوی رابردوو گۆڵپارێزی یانەکەیان بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانیلەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی نیسان ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند:" شەوی رابردوو مستەفا سەعدون گۆڵپارێزی یانەی نەوتی عێراقی کۆچی دواییکرد".
لەلایەکی دیکەشەوە جومعە سابڕ بەڕێوەبەری  یانەی نەوت ئاماژەی بەوەکرد:" مستەفا سەعدون گۆڵپارێزی یانەکە، کە لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و بەو هۆیەشەوە بێهۆشبوو، شەوی رابردوو لە شاری پزیشکی بەغداد گیانی لەدەستدا".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا