ئەمریکا بەفەرمی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند

جیهان 24/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی لە سەردەمی ئیمپراتۆڕییەتی عوسمانی بە جینۆساید ناساند.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی نیسان، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەرمەنەکان لە سەردەمی ئیمبڕاتۆڕیەتی عوسمانی و لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم رووبەڕووی بوونەوە، جینۆسایدە، کە بە دەستگیرکردنی بیرمەند و سەرکردە ئەرمنییەکان لە قوستەنتینییە دەستیپێکرد ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" گەلی ئەمریکا رێز لەو ئەرمەنییانە دەگرێت کە ١٠٦ ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کۆمەڵکوژکران ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا