بێرلۆ: لە سزاکانی "یویفا" نەدەترساین

وەرزش 24/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

ئاندریا بێرلۆ رایگەیاند، کاتێک بڕیاریاندا بەشداری لە خولی سوپەر لیگ بکەن، لە سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا نەدەترسان.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی نیسان، ئاندریا بێرلۆ، راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا نەدەترساین، ئێمە هێمنین و تیشکمان خستووەتە سەر کارەکانمان، باوەڕمان بە بەدیهێنانی ئامانجەکانمان هەیە و بە هێمنی چاوەڕێی بڕیارەکانی یویفا دەکەین ".

ئەمەش لەکاتێکدایە ئاندریا ئانێلێ، سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس یەکێک بوو لەو ١٢ کەسەی خولی سوپەر لیگی ئەوروپایان دامەزراند، کە پاش ٤٨ کاتژمێر بەهۆی ناڕەزایەتی سیاسی و جەماوەری شکستی هێنا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا