لاهور شێخ جەنگی ئەرکی نۆژەنکردنەوەی یاریگایەک لەئەستۆ دەگرێت

وەرزش 25/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

پاش سەرکەوتنی یانەی سەیدسادق بۆ ریزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، بە بڕیاری لاهور شێخ جەنگی کاری نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی سەیدسادق دەستیپێکرد و بڕیارە لە ماوەی سێ مانگدا کارەکانی تەواوبکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی نیسان، یانەی وەرزشی سەیدسادق بڵاویکردەوە:" بە بڕیاڕی لاھور شێخ جەنگی دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی یاریگای یانەی وەرزشی سەیدسادق ، لە یەكەم ھەنگاویشدا دەستكرا بە جێبەجێكردنی بە تاتانكردنی چیمەنی یاریگاكە ".

ئەوەش خراوەتەڕوو :" بڕیارە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە لە ماوەی سێ مانگدا تەواو بکرێت ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا