واشنتۆن و ناتۆ دەستیانکرد بە کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان

جیهان 25/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانییەتی ناتۆ لە ئەفغانستان رایگەیاند، ئەمریکا و ناتۆ هێزەکانیان لە بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەفغانستان کشاندووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژەنڕاڵ سکۆت میللەر، فەرماندەی ‌هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانییەتی ناتۆ لە ئەفغانستان لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەشێک لە هێزەکانمان لە چەند بنکەیەکی سەربازی لە ئەفغانستان کشاندووەتەوە و سەرجەم ئەو بنکانە رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان دەکەین ".

پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، بەمنزیکانە دەست بە کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکەن و تاوەکو رۆژی ١١ی سێپتەمبەر پلانی کشانەوەیان لەو وڵاتە بەتەواوی جێبەجێدەکەن.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا