٥٣ کارمەندی ژێردەریایی ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستدا

جیهان 25/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

سوپای ئەندەنوسیا ژێردەریاییە نوقمبووەکەی دۆزیەوە و گیانلەدەستدانی سەرجەم کارمەندانی ئەو ژێردەریاییەی راگەیاند.

ئاژانسی "CNA" لە زاری هادی شاورانت، فەرماندەی سوپای ئەندەنوسیا رایگەیاند:" بەشێک لە پارچەکانی ژێردەریاییە نوقمبووەکە لەلایەن تیمەکانماوە دۆزرایەوە، بەوەش بۆمان پشتڕاستکرایەوە کە سەرجەم کارمەندانی ژێردەریاییەکە کە ژمارەیان ٥٣ کەسبوو، گیانیان لەدەستداوە ".

فەرماندەی سوپای ئەندەنوسیا راشیگەیاند:" ژێردەریاییەکە بووە بە سێ پاڕچەوە ".

پێشتر سوپای ئەندەنوسیا هۆکاری نوقمبوونی ژێڕ دەریاییەکەی بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە بە قوڵایی ٦٠٠ – ٨٠٠ مەتر لە ژێر ئاو بووە، ئەوەش لە سەرووی توانای خۆیەتی و لەو قوڵاییەدا توانای بەرگەگرتنی فشاری ئاوی نییە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا