پێپ گواردیۆلا ئاشکرایکرد، وەرزی داهاتوو ئێرک گارسیا
یاریزانی هێڵی بەرگری مانچێستەر سیتی دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان، دوای
تەواوبوونی یارییەکەی نێوان مانچێستەر سیتی و تۆتنهامی ئینگلیزی، پێپ گواردیۆلا،
راهێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاند:" ئێرک گارسیا سەرکەوتوو بوو لە
جێبەجێکردنی پلانەکەی بۆ درێژنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی،
بەوەش خەونی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەدی دەهێنێت ".
وتیشی:" گارسیا یەكێکە لە یاریزانە دڵخوازەکانم..
هیوادام ١٥ یاریزانی هاوشێوەی ئەوم هەبێت ".