لە هێرشێکی داعشدا ٣١ سەرباز کوژران

جیهان 26/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

ئاژائانسی "الحرة" رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی نێجیریا هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی سەربازی ئەو وڵاتە و ٣١ کەسیان کوشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی نیسان ئاژانسی "الحرة" رایگەیاند:" لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتی نێجیریا، چەکدارانی داعش بۆسەیەکیان بۆ یەکێک لە کاروانەکانی سوپای  سەربازی ئەو وڵاتە ناوەتەوە و بەو هۆیەوە ٣١ سەرباز کوژراون کە یەکێکان خاوەنی پلەی سەربازی بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە بە چەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر چەند شوێنێک و لە ئێستادا ژیانی ١١ هاوڵاتی نێجیری لە مەترسیدایە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا