یانەی ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ رووبەروبوونەوەی چێڵسی ئاشکار کرد و ئامادە نەبوونی چوار یاریزانی گرنگی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی نیسان یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ رووبەروبوونەوەکەی سبەینێیان ئاشکراکرد، کە بڕیارە لە میانەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەمریکا بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاری بکەن.
بەپێی ئەو لیستەی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردووەتەوە هەریەکە لە تۆنی کروس و ئیدن هازارد گەڕاونەتەوە بۆ پێکهاتەی یانەکە و بانگهێشتکراون بۆ یارییەکەی سبەینێیان.
لەلایەکی دیکەشەوە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرای کرد، هەریەکە لە یاریزانان (فێرلاند مێندی و سێرجیۆ رامۆس) لە هێلی بەرگری و (فێدریک ڤاڵڤێردی و لوکاس ڤازکێز) لە هێڵی ناوەڕاستی یانەکە، بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یارییەکەی سبەینێ بکەن.