سەرۆکی وڵاتی تورکیا رایگەیاند، لە رۆژی ٢٧ی نیسانەوە قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە تورکیا جیبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتی تورکیا رایگەیاند:" لە رۆژی ٢٧ی نیسانەوە تاوەکو ٥ی ئایار لە وڵاتی تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی گشتی جێبەجێ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بە ئامانجی رێگری کردن لە بڵاوبووەنەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم بڕیارە جێبەجی دەکرێت و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنیش دادەخرێن تا کاتێکی نادیار، هەروەها ئەو شوێنانەی کە سەرچاوەی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییانن، بە مەرجی تەندروستی و رۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەکرێنەوە".