لە عێراق توشبوون بە کۆرۆنا هیندیەکە تۆمارکراوە؟

عێراق 27/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تۆمارکردنی حاڵەتی کۆرۆنای هیندی لە عێراق بە دوور نازانرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی نیسان، رەبی فەلاح بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند:" تۆمارکردنی حاڵەتی کۆرۆنای هیندی بە دوور نازانرێت، بەڵام تا ئێستا لە عێراقدا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەو جۆرە کۆرۆنایە تۆمار نەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" گەشتکردن بۆ وڵاتە مەترسیدارەکان هۆکاریی سەرەکییە بۆ هێنانی ئەو جۆرە نوێ و ترسناکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ  عێراق و بڵاوبوونەوەی لە وڵاتەکەدا".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند کاتژمێری رابردوودا چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاندبوو، یەکەم تووشبووی کۆرۆنای هیندی لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە و توشبووەکە لەم دواییانەدا لە وڵاتی هیندستان گەڕاوەتەوە و تیمێکی تەندروستی بە تایبەت چاودێری بارودۆخی نەخۆشەکە دەکەن.  

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا