حکومەتی عێراق دروستکردنی 600 قوتابخانەی نوێ دەکاتە بواری جێبەجێکردنەوە

عێراق 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بە هاوکاری سندوقی گەشيپێدانی عێراق حكومەت لەچوارچێوەی پڕۆژەیەكی نوێدا 600 قوتابخانە دروستدەكات.

کێ وتی: کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێی پرۆژەیەکەوە 600 قوتابخانەی نوێی، بە هاوکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق دروست دەکات.

ئەوەشی وت: حکومەت کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی کەموکوڕی قوتابخانەکان و باشترکردنی ژینگەی خوێندن لە هەمو پارێزگاکاندا تیشی، ئەم پڕۆژەیە وەک هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ باشترکردنی ژێرخانی پەروەردە لە عێراق و کەمکردنەوەی کەلێنی پەروەردەیی لە وڵاتدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا